به‌پێی‌ ده‌ستور هه‌رجوڵه‌یه‌كی‌ سوپای‌ عیراق به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ کوردستان پێویسته‌ به‌ رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم

0

به‌پێی‌ ده‌ستور هه‌رجوڵه‌یه‌كی‌ سوپای‌ عیراق به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ کوردستان پێویسته‌ به‌ رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم
نوچەنێت
خه‌ندان، ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ره‌خنه‌ی‌ توندی‌ له‌وجۆره‌ لێدوانانه‌گرت كه‌باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن پێویسته‌ بابه‌تی‌ هاتنی‌ سوپای‌ عیراق بۆ سنوره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێوه‌ی‌ سیاسی چاره‌سه‌ربكرێت.
سۆزان شه‌هاب، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ (خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند: هاتنی‌ سوپا عیراق بۆ سنوره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌رامبه‌رگرتن له‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ پرسیاری‌ جدی‌ له‌سه‌ر نیشتمانی‌ بونی‌ ئه‌و هێزه‌ دروست ده‌كات.
وتیشی‌: “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عیراق و جوڵه‌ پێكردنی‌ سوپای‌ عیراق به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ هه‌رێم به‌شێوه‌ی‌ سیاسی و سه‌ربازی‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ كێشه‌ی‌ ده‌ستورییه‌و پێویسته‌ به‌ده‌ستور چاره‌سه‌ربكرێت”.
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ سه‌رسوڕمانی‌ خۆی‌ نیشاندا له‌وه‌ی‌ هه‌ر كاتێك كێشه‌یه‌ك له‌م وڵاته‌ روده‌دات به‌رپرسان ده‌ڵێن ده‌بێت به‌شێوه‌ی‌ سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌كاتێكدا كێشه‌ی‌ جوڵه‌ پێكردنی‌ سوپای‌ عیراق كێشه‌یه‌كی‌ ده‌ستورییه‌، چونكه‌ به‌پێی‌ ده‌ستور هه‌رجوڵه‌یه‌كی‌ سوپای‌ عیراق به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ هه‌رێم پێویسته‌ به‌ رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، په‌رله‌مانی‌ كوردستان تائێستا هیچ بانگهێشتێكی‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ نائاسایی یان كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ كوتله‌كانی‌ ناوپه‌رله‌مانی‌ كوردستان رانه‌گه‌یاندووه‌.
له‌دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی‌ كێشه‌ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ئه‌مڕۆ ئه‌نوه‌ر حاجی‌ عوسمان، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ (خه‌ندان) ی‌ راگه‌یاند: سوپای‌ عیراق له‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك بستیش نه‌هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ش له‌ شوێنه‌كانی‌ خۆیان نه‌جوڵاون.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com