تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی وه‌فدی هاوبه‌شی گۆڕان، كۆمه‌ل و هاوپه‌یمانی بۆ به‌غدابێ ئه‌نجام ده‌بێت و ده‌شڵێت “هیچ لایه‌نێك ناتوانێت ببیته به‌دیلی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان”.
ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه ٣-١-٢٠١٨) وه‌فدێكی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌بی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان گه‌یشتنه به‌غدا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتی بۆ سه‌ردانی وه‌فده هاوبه‌شه‌كه‌ی ئەو سێ لایەنە بۆ به‌غدا رایگه‌یاند: پێموایه ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكی خراپدایه و سه‌ردانێكه بۆ چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی حزبی و خۆ نزیككردنه‌وه له هه‌ندێك لایه‌ن، چونكه ئەم سه‌ردانه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كگرتووی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، بێ ئه‌نجام ده‌بێت.
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م راشیده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتانی زلهێزی وه‌ك فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا، داوای گفتوگۆی حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌كه‌ن؛ عه‌بادیش له‌و په‌یامه گه‌یشتووه. هەروەها ئه‌و وه‌فده حزبییه ناتوانێت ببێته به‌دیلی حكومه‌تی هه‌رێم وشه‌رعیه‌تیان نییه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی شه‌رعی كوردستانه و هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه، ته‌نها ئه‌و ده‌توانێت به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا بكات، نه‌ك خه‌ڵكی دیكه.