بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسەکان سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان ریاسەی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکرێت، بۆ یەکلاییکردنەوەی کۆی پرسەکان.

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ ٣-١-٢٠١٨) په‌رله‌مانی عێراق، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠١٨-ی عێراق بكات، به‌ڵام بەهۆی بایکۆتکردنی سوننەکان و تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنەکە كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی، لە بارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان لایەنەکان لەپەرلەمانی عێراقەوە رایگەیاند “دوای ئەوەی نەتونرا رێژەی یاسای تەواوبکرێت بۆ کوبوونەی پەرلەمان، ئەمڕۆ (چوار شەممە ٣-١-٢٠١٨) ریاسەی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسانەی کێشەی هەموو لایەنەکانە”.  

محەمەد عوسمان دەڵێت “بڕیاریشە لەسبەینێوە، لە دەرەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمان زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگرەکە، بۆ ئەوەی سەرجەم فراکسیۆن و پێکهاتەکان بگەیەنە رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە، پاشان ببرێتەوە پەرلەمان و لەوێو دەنگی لەسەر بدەین”.

لەبارەی ناوڕۆکی کۆبوونەوەکان گوتی “لەسەر ئەو پرسانە دەبێت، کە تائێستا یەکلایی نەکراونە تەوە، کە بریتین لە پرسی بودجە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پارێزگاکان، بەتایبەت هەڵبژاردن لەپارێزگای کەرکوك، هەر پرسێکیش بەجیا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com