نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشاندەدات لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی خولی یەکەمی ساڵی 2016 – 2017 ی کۆلێژە پزیشکییە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان بە هۆی قەیرانی دارایی و زۆری ژمارەی فەرمانبەرەوە دامەزراندن ڕاگیراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشاندەدات لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی خولی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ ی کۆلێژە پزیشکییە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
بڕیارەکە رۆژی ٧-١٢-٢٠١٧ دەرچووە و دەرچووانی خولی یەکەمی کۆلێژەکانی پزیشکی/ پزیشکی گشتی دەگرێتەوە و ژمارەیان ٢٩٨ پزیشكە، لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی بە موچە و دەرماڵەی شایستە دادەمەزرێندرێن.