تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رقاڵی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی فراوانی ئۆپۆزسیۆنین له‌و لایه‌نانه‌ی، كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه نه‌گلاون.
بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر له ئێستاوه چه‌ند لایه‌نێك له هه‌وڵی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شی فراوانن، به‌ڵام تائێستا ئه‌م هه‌وڵه نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی، كه له گه‌نده‌ڵی و خراپ ئیداره‌دانی وڵات تێوه نه‌گلاون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی كرداری ناوه و ده‌ستمان پێكردووه، گفتوگۆمان له‌گه‌ل چه‌ند لایه‌نێك ده‌ستپێكردووه.
عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك ئاشكرای ده‌كات، ره‌نگه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و لایه‌نانه نه‌توانین پێكه‌وه به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ر لایه‌نه و به لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و دواتر ببینه هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی گه‌وره.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی گۆڕان ناوی ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا ده‌كات، كه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردووه، كه سه‌ره‌تا بریتین له گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح، جێگری پێشووی سكرتێری گشتی یه‌كێتی و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه.