نوچە-هەولێر
پەرلەمانتارێکی سەر بە مالیکی هۆشداری دەدات، لەوەی گفتوگۆی نهێنی لەنێوان بەغدا و هەولێر هەیە و لەو چوارچێوەیەدا سازش بۆ مەسعود بارزانی دەکرێ، چونکە وەک ئەو دەڵێت، هەندێک لایەن بێویستیان بە پشتیوانی ئەو دەبێ لە قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکاندا.
عالیە نوسەیف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت “راوێژ و گفتوگۆی نێوان حکومەتی ئیتتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێ لەسەر بنەمایەکی سەلامەت بێ و تێیدا رەچاوی بنەما نیشتیمانییەکان و سەروەریی عێراق بکرێ”.
نوسەیف هەروەها دەڵێت “سازش بۆ مەسعود بارزانی دەکرێ، لە راوێژ و گفتوگۆکاندا، چونکە بۆ گەیشتنە سەر کورسی حوکم پێویستیان بە مەسعود بارزانی دەبێ”.
پەرلەمانتارەکە ئاماژە بە گفتوگۆی نهێنی دەکات” گەلی عێراق، لە هەموو شتێک زیاتر لەم گفتوگۆ نهێنیانە دەترسن، بەڵام ئاشکرای نەکردووە کێ سازشەکانی کردووە و سروشتی ئەو سازشانە چین، کە بۆ مەسعود بارزانی کراون لەلایەن لیست و لایەنە عەرەبییەکان”.