نوچەنێت
وەزیری کۆچ‌و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق، موچەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی هەرێم دەنێرێت‌و- وردبینی بۆ لیستی موچەی وەزارەتەکانی دیکەش دەکرێت.
ئه‌مرۆ سێشه‌مه ٢-١-٢٠١٨، نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ده‌رباز محەمەد، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عيَراق، راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ر داوای ده‌رباز محه‌مه‌د، گفتوگۆ له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و، حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختیكردۆته‌وه كه موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ده‌نێرن.
دەرباز محەمەد، رايگه‌ياندووه “دوای تەواوبونی وردبینی لیستی موچەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی، داوا لەوەزارەتەکانی تری هەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی لیستەکان رەوانە بکەن، بۆ ئەوەی وردبینی بکرێت”.
هاوکات دەرباز محەمەد، داوا لەوەزارەت وفەرمانگەو دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکات، هەنگاوی پێشوەخشت بنێن بۆ ئەوەی لەدوای وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی، وردبینی بۆ لیستەکانیان بکرێت.
داواش دەکات بەڕێوەبەری فەرمانگەکان هاوکاربن، لەدەرهێنانی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی کە دەوام ناکەن یان بندیوارن. بۆ ئەوەی پڕۆسەی وردبینییەکە خێراتر بێت و زانیاری راست و دروست‌و ورد بخەنەڕو بۆ ئەوەی مافی کەس نەخورێت.