رێزان دلێر: سبەینێ خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسی بودجە ناکرێت

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بودجەی ٢٠١٨ی عێراق بودجەیەکی خراپە و هەموولایەنەکان تیایدا زەرەر مەندن، بۆیە لەو بڕوایەدانیم سبەینێ خوێندنەوەی یەکەمی بۆبکرێت.

بریاره‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ ٣-١-٢٠١٨، په‌رله‌مانی عێراق، دانیشتنه‌ ئاساییه‌كانی خۆی ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق، بۆ ساڵی نوێی ٢٠١٨ تاوتوێ بكات.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، رێزان دلێر مستەفا ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، لەبارەی    دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ رایگەیاند”بەهۆی ئەو کەموکورتی و کێشانەی  لەپڕۆژە یاساکەدا هەبووە، داوامانکردبوو کە بوودجە بگەڕێنرێتەوە، بەڵام تائێستا بەفەرمی بەئێمە نەگوتراوە ئایا ئەو کەموکورتی و کێشانە نێردراوەتە بەردەمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رەزامەندی لەسەر دەربڕێبێت، بۆیە   لەو بڕوایەدانیم کە سبەینێ بتوانرێت خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکرێت”.   

ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات، کە لەپێشتریشدا نەک تەنها فراکسیۆنە کوردیەکان، بەڵکو زۆربەی فراکسیۆنەکانی عێراق، کێشەیان هەبوو لەسەر پڕۆژە یاساکە، بۆیە سەیرە بێ ئەوەی پڕۆژەیاساکە گەڕابێتەوە یان هیچ گۆڕانکارییەکی تێداکرابێت، یان هیچ رێککەوتنێکی تازەکرابێت، خوێندنەوەی بۆبکرێت.  

رێزان دلێر، هۆشداری دەدات لەوەی، کە نابێت پڕۆژە یاسای بودجە بەم شێوەی ئێستا تێپەڕێنرێت و پێویستە بگەڕێندرێتەوە “پڕۆیاسایەکی خراپە و هەموولایەنەکان تیایدا زەرەر مەندەبن بەتایبەت کورد، چونکە تیایدا پارێزگای هەڵەبجە لێی بێبەریکراوە و تەنها باس لە سێ پارێزگادەکات، هەروەها هەندێك لە بوودجە سیادیەکانی تێدانییە، پشکی پێشمەرگەی تێدا نیە و هیچ بڕگەیەکی بۆدانەنراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com