پەرلەمانتارێکی پارتی: لەو بڕوایەدام بەغدا موچەی فەرمانبەران رەوانەبکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، گەشبینم بەوەی بەشێوەیەکی گشتی بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەچین، لەو بڕوایەدام بەغدا موچەی فەرمانبەران رەوانەبکات.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای لیستی موچەخۆرانی ئەو دوو وەزارەتەکردووە. بۆ ئەو مەبەستەش لە چەند رۆژی ڕابردوودا بۆ وردبینیکردن لە لیستی موچەخۆرانی ئە دوو وەزارەتە، بەغدا لیژنەیەکی 7 کەسی پێکھێنا، دوو ئەندامی لیژنەکەش هی حکومەتی هەرێمی کوردستانن، هاوکات وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ناردنی لیستی مووچەخۆرانیان.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئاواز حەمید ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و بریارده‌ری لیژنه‌ى ته‌ندروستى، لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند”حکومەتی هەرێم بەمەبەستی چاکسازی و رێکخستنەوەی مووچەخۆرانی،لە داهاتوودا سیستەمی بایۆمەتری داناوە، بۆیە لیستی موچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حكومەتی هەرێم، هەرلەرێگەی سیستەمی بایۆمەترییەوە رێکخراوە و جێگای گومان نییە، هەر ئەولیستەش رەوانەی بەغدا دەکرێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەڵێت”لەو بڕوایەدام حکومەتی عێراق، دوای ناردنی لیستی موچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردی حکومەتی هەرێمی کوردستان، موچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە رەوانەبکات”.

بریارده‌ری لیژنه‌ى ته‌ندروستى لە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا  دەکات و گەشبینە بە چارەسەرکردنی کێشەکان”گەشبینم بەوەی، کە بەشێوەیەکی گشتی بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەچین، هەروەها هەنگاوەکانی هەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ، ئەرێنی بووە. هیوادارین کێشەکان بەزوترین کات لەسەر بنەمای دەستور و یاسا چارەسەربکرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com