نوچەنێت:تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێش ئەوەی کاتی هەڵبژاردنەکان دیاریبکرێت، پێویستە دەستکاری بڕیاری درێژکردنەوەکەی ماوەی پەرلەمان بکرێت.
بەهۆی بارودۆخی سەختی هەرێم و فشارەکانی بەغدا، بۆ سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها ئامادەنەبوونی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکان لە ١-١١-٢٠١٧، پەرلەمانی کوردستان خولەکەی خۆی بۆماوەی ٨ مانگ درێژکردەوە.
هاوکات، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند”هەڵبژاردن، باشترین رێگاچارەیە بۆ چارەسەری کێشەکان، داوایکرد لەماوەی کەمتر لەسێ مانگدا ئەنجامبدرێت”. بڕیارە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان لەچەند رۆژی داهاتوودا، کاتی هەڵبژاردنەکان دیاریبکەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، قارەمان قادر ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکانی کوردستان رایگەیاند”هەرکاتێک هەڵبژاردنبکرێت ئاسایییە، بەو مەرجەی تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە، بۆیە بەبێ پاککردنەوەی تۆماری دنگدەران هەڵبژاردن، لە هەرێمی کوردستان، هیچ مانایەکی نییە و تەنها بۆ گواستنەوەی قەیرانەکانە لەم خولەی ئێستا بۆ خولی داهاتوو”.
قارەمان قادر دەڵێت”پێش ئەوەی کاتی هەڵبژاردنەکان دیاریبکرێت، دەبێت دەستکاری بڕیاری درێژکردنەوەکەی ماوەی پەرلەمان بکرێت. جا بەهەڵوەشاندنەوەبێت یان کەمکردنەوەی ماوەکەی بێت، یان پەرلەمان، حکومەت و هەموولایەنەسیاسییەکان،لەسەر کاتی هەڵبژاردن رێکبکەون و دەستکاری بڕیارەکە بکەن”.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان، هەروەها دەڵێت، ماوەی دوو وەرز پەرلەمانیان درێژکردووەتەوە، بۆیە بەبێ دەستکاریکردنی ئەو بڕیارە، کەمتر لەو ماوەی کە درێژکراوەتەوە هەڵبژاردن نابێت بکرێت، من ناڵێم یاسایی نییە، بەڵام دەبوایە حکومەت ووردتر دیراسەی بکردایە.
هاوکات ئاماژە بە تۆماری دەنگدەران دەکات”دەبێت کۆمسیۆ نی هەرێم دڵنیایی بداتە لایەنەسیاسییەکان، کە تۆماری دەنگدەران تۆمارێکی پاوک و بێگەردە، هیوادایشم هەموو حیزبەکوردستانییەکان هێزی خۆیان بخەنەگەڕ، لەماوەی سێ بۆ چوار مانگدا توماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە”.