نوچەنێت: تایبەت
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پۆستی به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانی سلێمانی به وه‌كاله‌ت پڕكراونه‌ته‌وه. بۆیە ده‌سه‌ڵاتیكی به‌هێزیان نابێت.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوو، به‌بڕیاری قوباد تاڵەبانی، چوار به‌ڕێوەبه‌ری گشتی له سنوری پاریزگایی سلیمانی، له كاره‌كانیان دورخرانه‌وه و چوار به‌ڕێوەبه‌ری گشتی به وه‌كاله‌ت، له شوینه‌كانیان دانران. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لێكه‌وته‌وه و بڕیاره‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌هدی مه‌حمود سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و پرسه کۆببینەوە، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌وه كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌درا. جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێی راگه‌یاندم، له ڕووی یاساییه‌وه دانانی به‌ڕێوەبه‌ری گشتی به وه‌كاله‌ت، له ده‌سه‌ڵاتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تدایه و نایاسایی نییه، به‌ڵام به‌ڕێوەبه‌رێكی لاواز ده‌بن چونكه ده‌سه‌ڵاتیان كه‌متره له به‌ڕێوەبه‌رێكی گشتی.
مه‌هدی مه‌حمود هەروەها دەڵێت، له ڕۆژانی داهاتوو ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ل سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كه به‌منی گوت، بڕیاره‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت نایاسایی نییە و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كارهێناوە، بۆیە باوه‌ڕناكه‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكات.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتی، ئومیده‌وارین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ناوی چه‌ند كه‌سێك بۆ ئه‌نجومه‌ن بنێرن بۆئه‌وه‌ی به ده‌نگی ئه‌نجومه‌ن بیانكه‌ینه بەڕێوەبەری گشتی هه‌میشه‌ی و ده‌سه‌ڵاتێكی باشیان هه‌بێت، نه‌ك كۆمه‌ڵێك به‌ڕێوبه‌ری بەوه‌كاله‌تی لاواز.