نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامیكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، بزووتنه‌وه له هه‌وله‌كانی بۆ دروستكردنی به‌ره‌ی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت. هەروەها رایدەگەیەنێت” وازمان له دروستكردنی لیستی ئیسلامی، نه‌هێناوه”.
له چه‌ند ڕۆژی رابردودا، وه‌فدێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، به مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ڵویستێكی هه‌مه لایه‌نه، بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی فراوانی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆرعه‌بدوڵڵا وه‌رتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، سه‌باره‌ت به سه‌ردانی وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ لای گۆڕان و كۆمه‌ڵ، به مه‌به‌ستی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تایی پیكهینانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ، نه‌چوینه ناو حكومه‌ت و تاكه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بوین. ئیستاش كه گۆڕان كۆمه‌ڵ، له حكومه‌ت كشاونه‌ته‌وه. ئومیدمان فراوانكردن و به‌هێزكردنی به‌ره‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی دەڵێت، لە هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین، بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دیكه‌دا، كۆده‌نگی دروستبكه‌ین و ببینه به‌ره‌یه‌كی به‌هێز. گفتوگۆكانمان له قۆناغی سه‌ره‌تادایه. دروستكردنی لیستی هاوبه‌شی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: پێش گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئێمه هه‌ر ئۆپۆزسیۆن بوین
0
Share.