یەکێتی ئەوروپا: بە وردی چاودێری دۆخی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکەین

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوابەدوای خۆپیشاندانی گەلانی ئێران و راپەڕینیان لە دژی دەسەڵات و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەربڕینی نارەزاییان بەرامبەر بە گەندەڵی ئیداری و دۆخی خراپی ئابوری ئەم وڵاتە، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، خوازیاری گرەنتیکردنی مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئازادی رادەربڕینە لەم وڵاتە.

کاترین ری، گوتەبێژی خانمی فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە هەژماری تویتەری خۆی نووسیویەتی، یەکێتی ئەوروپا خۆپیشاندانەکانی ئێران لە ژێر چاودێری دایەو لە گەڵ بەرپرسانی ئێران لە پەیوەندیداین.

کاترین ری هەروەها دەڵێت، دوابەدوای قسەکانی حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران چاوەڕێ دەکەین کە مافی خۆپیشاندانی هێمنانە و ئازادی رادەربڕین گرەنتی بکرێت.

هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەوان بە وردی دۆخەکە چاودێری دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com