نوچەنێت
خۆپیشاندانەکانی ئێران گەیشتە پێنجەمین رۆژی، وێڕای بەکارهێنانی جۆرەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، تا ئێستا بەردەوامن.
خۆپیشاندانەکان، ٢١پارێزگای ئێرانی گرتۆتەوە، بەپێی هەواڵەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، زیاتر لە ٣٠کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، کوژراون. بە پێچەوانەی ئامارە فەرمییەکان کە دەڵێن، ژمارەی قوربانیان ١٢کەسە. هەروەها ٥٠٠کەس دەستبەسەر کراون.
سەعید مونتەزیر مەهدی، گوتەبێژی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، کەسێک تەقەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە، ئەفسەرێکی پۆلیس کوژراوە و سێ ئەفسەری دیکە برینداربوون.
سەرەتا دروشمی خۆپیشاندەران، بۆ خراپی دۆخی ئابوری هاوڵاتیان بوو، بەڵام ئێستا بۆ رۆیشتنی حەسەن روحانی و مردن بۆ دیکتاتۆر، گۆڕاون.
ناڕەزایەتییەکان تەنیا ناوەندی پارێزگاکانی نەگرتۆتەوە، بەڵکو لەزۆربەی شارو شارۆچەکەکانیش ئەنجام دەدرێت. چەندین شاری رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتۆتەوە.