
به‌رپرسێكی باڵای پارتی: قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار دووره له‌راستییه‌وه
نوچەنێت . ئاوێنە
هێمن مامه‌ند، ئاوێنه‌نیوز: بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار “دووره له‌راستییه‌وه”و داواش ده‌كات هیچ كه‌سێك خۆی نه‌كات به‌خاوه‌نی ئه‌و بابه‌ته -رێگه گرتن له‌هاتنی سوپای عێراق بۆ سنوری زومارو خابور.
دوێنێ، شه‌ممه، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، وه‌ك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات له‌سه‌ر هێڵ بوون له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی‌و لایه‌نی ئه‌مریكی، ده‌ره‌نجام به‌ڕاوێژو گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان توانرا بارودۆخی سنوری نێوان عیراق – موسڵ له‌ناوچه‌ی خابور خاو بكرێنه‌وه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌بونایه به‌دڵنییاییه‌وه له‌ئێستادا هێزه‌كانی سوپای عێراق ناوچه‌كانی زومارو خاپوریان داگیركردبوو، بۆیه با هیچ كه‌سێك خۆی نه‌كات به‌خاوه‌نی ئه‌و بابه‌ته.
هه‌ینی رابردوو 27-7 دوو لیوای فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراق هاتنه ناوچه‌ی خاپوری سه‌ر به‌ناحیه‌ی زومار‌ی پارێزگای نه‌ینه‌واو ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به‌شێكه له‌ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، به‌و هۆیه‌وه گرژی‌و ئاڵۆزی له‌نێوانیاندا دروستبوو.