نوچەنێت
به‌ڕیوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆیه – هه‌ولێر، به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆه‌وه سێ كه‌س برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ١-١-٢٠١٨، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، له‌ڕێگای كۆیه- هه‌ولێر، له‌ئه‌نجامی تێپه‌ڕبوونی هه‌ڵه، روداوێكی هاتوچۆی لێكه‌وته‌وه كه بووه‌هۆی برینداربوونی سێ كه‌س و زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتووە.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.