كۆمسیۆن: ناوی مردوان و دوباره‌ له‌تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمدا سڕاوه‌ته‌وه

0

نوچەنێت

گوته‌بیژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت، ناوی مردوان و دوباره‌ له‌تۆماری ده‌نگده‌راندا سڕاوه‌ته‌وه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكراده‌كه‌ین.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌١-١-٢٠١٨، شیروان زرار گوته‌بیژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی  ڕایگه‌یاند “ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی تۆماری دەنگدەرانەوە بڵاو دەکرێنەوە ڕاست نین، چونکە تۆماری دەنگدەران تەنیا لای ئێمە ھەیە و کەسی دیکە لێی ئاگادار نییە و زۆر قسەش لەسەر ئەو پرسە دەکرێت، ھیچی ڕاست نییە لەبەر ئەوەی ھەندێک باس لەوە دەکەن یەک ملیۆن دەنگی زیادە ھەیە، لە کاتێکدا ژمارەی دەنگدەر ھەمووی سێ ملیۆن و٥٠٠ ھەزار دەنگدەرە، بۆیە ھەرلێدوانێک لەوباریەوە بدرێت ڕاست نییە و پێشبینیی ئەو کەسانەیە، کە قسە دەکەن”.
شیروان زرار دەڵێت”ئێمە وەکو کۆمسیۆن، بۆ ئەوەی ئەو گومانانە نەمینێت، بڕیارمان داوە هەفتەی داھاتوو کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەین، وردەکاریی تەواو لەبارەی تۆماری دەنگدەرانەوە بخەینە ڕوو، کە چ کەموکوڕییەکی ھەیە بە داتای تەواو، کۆپییەکیش بە لایەنەکان دەدەین بۆ ئەوەی ھیچ گومانێکیان نەمینێت، بەڵام کەموکوڕییەکان بەو شێوەیە گەورە نین، کە باس دەکرێت”.
به‌وته‌ی شیروان زرار “ھەموان دڵنیا دەکەینەوە کە تۆماری دەنگدەران بە تەواوی پاکكراوەتەوە، دەنگی دووبارە و مردوو لابراون، چونکە ئەو تۆمارە لە بەغدا بۆ ئێمە نێردراوە و ھیچ کەسێک نەبینیووە، لای ئێمە ھەیە و ھەموو کۆد و ژمارەیە و کەس ناتوانی بیکاتەوە جگە لە ئێمە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com