نازم هەرکی:ئەولەویەتی حکومەت لە ساڵی نوێدا، دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانە

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانیكی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن، کەلە دوای پشووەکانی سەری ساڵی نوێ، دانوستانەکان دەستپێبکەن.

دەستپێشخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەردەوامە.  بەڵام تائێستا حکومەتی عێراق تەنها بۆ موزایەدە و شێواندنی شەقامی کوردی، لەراگەیاندنەکانەوە باسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات، هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نازم هەرکی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند”فشارە نێو دەوڵەتیەکان، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و دروستکردنی هاو پەیمانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، هۆکارێکن بۆ ئەوەی بەغدا ناچاربکات بۆدەستپێکردنی دانوستانەکان، بۆ یە هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن، کەلە دوای پشووەکانی سەری ساڵی نوێ، دانوستانەکان دەستپێبکەن”.

نازم هەرکی روونیکردەوە، کە دەستپێشخەری حکومەتی هەرێم بۆ دانوستان مانای لاواز هەرێم نییە، بەڵکو حکومەتی هەرێم دەیەوێت لەسەر بنەمانی دەستور گفتوگۆکان دەستپێبکات و کات بەفیڕۆ نەدات، هەروەها جەخت دەکاتەوە”ئەگەر حکومەتی عێراق نەیەتە پێشەوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان، تەنها حکومەتی هەرێم زەرەر مەند نابێت بەڵکو حکومەتی عێراقیش زەرەر مەند دەبێت”.

لە بارەی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ چاکسازی، هەرکی دەڵێت”حکومەتی هەرێمی کوردستان، جدییە لە سەرئەنجامدانی پڕۆژەی چاکسازی و هەنگاوی باشیشی ناوە، ئەمەش پاڵنەرێکدەبێت بۆئەوەی لە ساڵی 2081، ئەگەر حکومەتی عێراقش لەگەڵی رێکەنەکەوێت، بتوانێت لە سەر پێی خۆیی بوەستێ و ئیشی و کارەکانی خۆی راپەڕێنێت”.

هەروەها دەڵیت”ئەو پڕۆژە چاکسازیەی، کە حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، زیاتر لەسەد ملیار دینابۆ حکومەتی هەرێم دەگەڕێنێتەوە، بۆیە ئەولەویەتی ئیش و کارەکانی حکومەتی هەرێم لەساڵی نوێدا دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com