نوچەنێت:تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئیستحقاقات و رێژەی دەنگدان بێت، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان مافی ئێمەیە، لەچەند رۆژی داهاتوشدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە.
رۆژی ٢٦-١٢-٢٠١٧، یوسف محەمەد، سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، بەشێوەی فەرمی دهستلهكاركێشانهوهی خۆی لهپۆستهكهی راگهیاند، بەپێی پەیڕەوی ناخۆی پەرلەمان پێویستە نامهی دهستلهكاركێشانهوهكهشی بێتە پەرلەمان و لەدانیشتنێکدا دەستلەکارکێشانەوەکەی، لەپەرلەمان پەسەندبکرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، سهركهوت سەرحەد خەلیفه، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکێتی، لەبارەی شوێنگرەوەی یوسف محەمەد رایگەیاند”بەپێی ئیستحقاقات و رێژەی دەنگەکانمان بێت، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، کەسێک دیاری بکات بۆ ئەو پۆستە، بەڵام ئەوکاتەش پێویستی بەڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە. تاچەند یەکێتی ئامادەیە ئەو پۆستە وەریبگرێت”.
سهركهوت سەرحەد، دەڵێت”لەماوەی رابردودا چەندجارێك یەکێتی پێشنیاری بۆکراوە، کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان وەربگرێت، بەڵام یەکێتی نیشتمانی رەتیکردوەتەوە”.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە تائێستا هیچ زانیاری و ئاگادارکردنەوەیەکیان، پێنەدراوە لە بارەی وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن یەکێتییەوە “ئەمێنێتەوە سەر کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، کە لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە”.