نوچەنێت
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، رایدەگەیەنێت، بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ١٦ پرۆژەی جۆراوجۆر لەسنوری شارهوانییهكانی ههڵهبجه راگیراون، كه تێچوهكانیان ٩٠ملیار دیناره.
ئەمڕۆ یەك شەممە ٣١-١٢-،٢٠١٧ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە و سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، ئامارەکانی ئەمساڵی کارو چالاکییەکانیان راگەیاند.
حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی پارێزگای ھەڵەبجە رایگەیاند” قەیرانی دارایی کۆمەڵێک پرۆژەی راگرتووین، لەو چوارچێوەیەدا لە ناحیەی سیروان سێ پرۆژە راگیراون کە بەھاکانیان چوار ملیار و ٧٠٧ ملیۆن و ٣٤٩ ھەزار دینارە و بریتین، لە پرۆژەکانی رێگاسازی و ئاو و ئاوەڕۆ و باخچەکان، لە تەوێڵەش پرۆژەیەکی رێگاسازی بە بەھای ٩٥٠ ملیۆن دینار راگیراوە و لە خورماڵیش سێ پرۆژە راگیراون، کە تێچووەکانیان سێ ملیۆن و ٤١٦ ھەزار و ٨٣٥ دۆلارە”.
هەروەها کوێستان ئەکرەم سەرۆک شارەوانی ھەڵەبجە، رایگەیاند”لە سنوری شارەوانییەکەماندا، ١١ پرۆژە بەھۆی قەیرانی داراییەوە راگیراون، کە تێچووەکەیان بریتیە لە ٨٢ ملیار و ٣٢٠ ملیۆن دینارە”.
ئاماژەبۆ ئەوەشکرد، کە لەو پرۆژە راگیراوانە تەنھا یەک پرۆژەیان دەستیپێکراوەتەوە، ئاوەڕۆیەکی سندوقی سێ بەسێ یە، بە درێژی دوو کیلۆمەتر چوارگوشە و بەبڕی سێ ملیار و ٦٣٣ ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت.
هاوکات راشیگهیاند”له رێگهی وهبهرهێنانهوه توانیویانه دوو پرۆژه دەست پێبکەن، ئێستا له بواری جێبهجێكردندان كه پرۆژهی خزمهتگوزارییهكانی گۆران سیتی-یه، به بودجهی ١٥ ملیار دینار، لهگهڵ شهقامی گشتی بۆ ههمان پرۆژه به بودجهی یهك ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار، كه ٥٦%ی كارهكانی تهواو بوه و بهردهوامیشه”.