
عه‌بدوڵا یاوه‌ر: پێشمه‌رگه داگیركه‌ره‌و له‌موسڵ ده‌ریكه‌ن
نوچەنێت . نالیا
ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی دا‌و چاكسازی عێراق رایگه‌یاند رێگریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له سوپای عێراق بۆ چونه ناو خاكی پارێزگای نه‌ینه‌واوه “پێشێلكاری ده‌ستورییه” و داواشیكرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و پارێزگایه ده‌ربكرێن.
عه‌بدوڵا حه‌مید عه‌جیل یاوه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی “كاره‌كه گه‌یشتووه به‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێگری له سوپای عێراق بكه‌ن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گرنگیان داگیركردووه له پارێزگای نه‌ینه‌واو كه‌ركوك و دیاله وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دابه‌شكردنیان”.
هه‌روه‌ها وتی “ئه‌وه تێپه‌ڕاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌و پێویسته بێده‌نگی له‌و باره‌یه‌وه نه‌كرێت…پێشمه‌رگه رۆڵێكی خراپ ده‌گێڕێ و كار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پارێزگای نه‌ینه‌واو كه‌ركوك و دیاله‌و چاندنی فیتنه ده‌كات له‌ناو رۆڵه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا”.
یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد شتێكی ئاساییه كه سوپای عێراق ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر خاكی وڵات‌دا هه‌بێت له‌ناویشیاندا هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی دا‌و چاكسازی عێراق سه‌رسورمانی خۆشی نیشاندا به‌رانبه‌ر “هه‌ڵوێستی لاوازی” ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆمار له‌به‌رانبه‌ر “داگیركردنی به‌شێك له‌و ناوچانه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه” به‌وته‌ی ئه‌و.
داواشیكرد سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم له‌و ناوچانه ده‌ربكرێن كه “ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێویسته په‌رله‌مان مالكی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكات و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییانه.
هه‌ینی رابردوو فه‌وجی دووی لیوای 38ی فیرقه‌ی 10ی ناسرییه‌ی سه‌ر به سوپای عێراق، ویستیان پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ ناحیه‌ی زومار، به‌ڵام لیوای هه‌شتی پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی هه‌رێم رێگریان له‌هاتنی ئه‌و فه‌وجه كرد.
شاری زوممار له‌رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره له پارێزگای نه‌ینه‌واو ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری زاخۆ. یه‌كێكه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان.