تایبه‌ت:نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، له‌سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له بودجه‌ی گشتی ٢٠١٨ی عێراق هاوهه‌ڵویستین .
بریاره ڕۆژی چوار شه‌مه ٣-١-٢٠١٨، په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌ستپێبكاته‌وه. پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ سالی نوێی ٢٠١٨ تاوتوێ بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆرعه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره رۆژی چوارشه‌مه ٣-١-٢٠١٨، په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به دانیشتنه‌كانی خۆی بكاته‌وه ، ئه‌گه‌ر بابه‌تی پڕۆژه یاسایی بودجه تاوتێ بكریت یان هه‌ر بابه‌تیكی تر ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان ده‌بین ، به‌ڵام تا ئیستا به فه‌رمی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌مان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئاشكرای ده‌كات، کە سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی به‌غدا، له‌سه‌ر ماف و به‌شی هه‌ریمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی نوێی ٢٠١٨هاوهه‌ڵویستین ، بۆ ئه‌م مه‌بسته‌ش صه‌فحه‌یه‌كی 5 خاڵیمان داوه‌ته حكومه‌تی عێراق و داوای مافه‌كانی هه‌ریمی كوردستان‌مان كردوه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشیده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌وه‌ی له میدیاكان بیستومانه حكومه‌تی عێراق، ده‌ستكاری موچه پیشنیاركراوه‌كه‌ی پیش سه‌ری ساڵی نه‌كردوه كه بۆ هه‌ریمی كوردستانی دیاریكردوه ، به‌ڵام ئیمه كار له‌سه‌ر بابه‌تی فه‌رمی ده‌كه‌ین، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به فه‌رمی وەڵاممان بدرێته‌وه. ئه‌گه‌ر بودجه خواسته‌كانی كوردی تیدابوو، ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌شه‌وه بیت، هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت.