مەسرور بارزانی: بەغدا واز لە زمانی هەڕەشە بهێنێت و بە گفتوگۆ، کێشەکان چارەسەر بکات

0

نوچە-اخبارالعراق

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش هەرێمی کوردستان، داوا لە بەغدا دەکات کە وەڵامی داوای هەولێر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان بداتەوە.

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەوڵەتی ناوەندی بەغدا لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەرپرسیارە. هاوکات داوای لە حزبە ولایەنەکانی باشوری کوردستان کردووە، کە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆ و پشتیوانی لە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان هەنگاو بنێن.

مەسرور بارزانی، ئاماژە بە هەڵبژاردن وەک رێگا چارەی کێشەکان دەکات و دەڵێت، باشترین رێکار بۆ چارسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، میکانیزمی هەڵبژاردنە.

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەروەها داوا ی لە بەغدا کردووە کە زمانی هەڕەشە و سزادانی وەلابنێ و وەڵامی داوای هەرێمی کوردستان، بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و بە دوور لە شەڕ و توندوتیژی، بداتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com