تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاربوو پێش سه‌ری ساڵ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سازبكرێت، به‌ڵام دواخراوه. دەشڵێت “پێشبینی ده‌كریت سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌ن بكه‌ن”.
دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری سالی رابردوو، كۆنتڕۆڵكردنی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن میلیشاکان و هێزه عێراقیه‌كانه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه رێبوار تاڵه‌بانییه بە وەکالەت و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکە له فراكسیۆنی برایه‌تی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه. بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و تیكڕای ئه‌ندامانی كوردی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بگه‌ڕێنه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، سه‌باره‌ت به كاتی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نه‌كه، به به‌شداری رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند: بڕیاربوو پێش سه‌ری ساڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به سه‌رۆكایه‌تی رێبوار تاڵه‌بانی سازبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی پشووه‌كانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه و هێشتا هیچ كاتێكیش بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دیاری نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به به‌شداری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا جوان حه‌سه‌ن گوتی، كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاری كرا له پێش سه‌ری ساڵ، هیچ فراكسیۆنێك راینه‌گه‌یاند، كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ناكات، بۆیه پێشبینی ده‌كریت سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌ن بكه‌ن.