تایبه‌ت:نوچه‌نێت
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی موسڵی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆنه‌ته هۆكاری نائارامی خه‌ڵكی ناوچه دابرێندراوه‌كان، ئه‌وان رێگاكانیان گرتووه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ، كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه دابڕیندراوه‌كان له‌لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، به‌شێك له رێگاكانی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ناوچه جیناكۆكه‌كانه‌وه گیراون و هه‌تا ئێستاش نه‌كراونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نیت، سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ریگای دهۆك-شنگال و ریگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌ریم رایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك هه‌میشه هاوكاری خه‌ڵكه و هه‌رگیز بارگرانی له‌سه‌ر خه‌ڵكی خۆی دروست ناكات. هەروەها پێشمه‌رگه رێگای دهۆك-شنگالی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانی رێگاكه‌یان گرتووه و ئاسته‌نگ بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن و رێگاكان ناكه‌نه‌وه.
سه‌عید مه‌موزینی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئومید هه‌یه ئه‌و رێگایانه به‌زووی بكرێنه‌وه، چونكه داخستنی رێگاكان بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروست ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دەڵێت، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی هه‌ولێر-به‌غدا بكرێت، ئه‌وه ئاسانكاریه‌كی ته‌واوه‌تییه، بۆئه‌وه‌ی به‌بێ كێشه رێگاكان بكرێنه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی، كه من هه‌مه تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك نییه، گفتوگۆش نییه بۆ رێككه‌وتن.