شەهیرە رەخنەی توندی ئاراستە دەکرێت، بزانە هۆکار چیە ؟

0

نوچە.نێت

 

 

دەرکەوتنی شەهیرە لەتۆرەکۆمەڵایەتیەکان بە بێ رووپۆش، رەخنەی توندی بە دواوە دێت و ، رەندا بحیری، وەک شارەزای بواری جوانکاری بەرگری لە شەهیرە دەکات.

بە پێی ماڵپەری دەستوری عەرەبی، کەسە نزیکەکانی  هونەرمەندی مصری شەهیرە. باس لە لابردنی رووپۆشەکەی شەهیرە دەکەن کە لەتۆرەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە کە لەگەڵ شارەزای بواری جوانکاری رەندا بحیری وێنەیان گرتوە، دەڵێن کە گوایا ” شەهیرە خیانەتی لە ئامانەت کردوە، نەدەبوو روپۆشەکەی لابدات”.

رەندا بحیری، وەک شارەزای بواری جواناکاری بەرگری لە خۆی دەکات و تەئکید لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە” چاوپێکەوتنی لەگەڵ شەهیرە لە سەنتەری جوانکاری خۆی بوە نەک لەشوێنی گشتیدا”.

بە پێی ووتەکانی بحیری بۆ ئەمرۆی مصر  رایدەگەیەنێت کە “ئەوان لە سەنتەری جواناکاری یەکتریان بینیوە و بە کارێکی هەڵەی نازانێت، دواتر هەر لەو شوێنە داوای لە شەهیرە کردوە کە وێنەیەک بگرن چونکە لە مناڵیەوە شەهیرەی خۆش ویستوە”.

لەلایەکی تر بحیری جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە  ئەو کارە بە مەبەست نەبوە و نەیویستوە ببێتە کێشە بۆ شەهیرە، پێی وایە کە تەنیا تۆرە کۆمەڵایەتیەکانن  چاودێری دەکەن نەک خەڵکی تر”.
شایەنی باسە، شەهیرە خیزانی هونەرمەندی بەناوبانگی مصری موحمود یاسینە و ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە بواری هونەری سینەمای مصری دەکەن.


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com