تایبه‌ت: نوچه‌نێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له بڕیارەکەی قوباد تاڵه‌بانی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه بۆ گۆڕانكاریه‌كان له به‌ڕیوبه‌ره گشتییه‌كانی پارێزگاكه.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا به بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕانكاری له پۆستی چوار به‌ڕیوبه‌ری گشتی له سنوری پارێزگای سلێمانی دا كرا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی لێكه‌وته‌وه و داوا ده‌كه‌ن گۆڕانكاریه‌كان له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوە بێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌نوه‌ر تاهیر، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به ئاگاداربوونی ئه‌نجومه‌ن له بڕیارەکەی قوباد تاڵه‌بانی له گۆڕیی به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكاریه‌كین، چونكه نوێ بوونه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به هیچ شیوه‌یه‌ك له بڕیارەکەی قوباد تاڵه‌بانی، له به‌ڕیێوبه‌ره گشتییه‌كانی سنوری سلێمانی ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تاڵه‌بانی توشی شۆكی كردین. دەشڵێت “دوای پشووه‌كان قسه‌ی خۆمان ده‌بێت”.
ئه‌نوه‌ر تاهێر ئاماژە بەوە دەکات، به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانی سنوری سلێمانی پێویسته له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانیه‌وه متمانه‌یان پێ بدرێت و متمانه‌یان لێ وه‌ربگیریێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتی، ئه‌م بڕیاره‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، سلێمانی لاواز ده‌كات، چونكه له جێگه‌ی به‌ڕێوبه‌ره گشتییه فه‌رمییه‌كان، كه‌سێك به وه‌كاله‌ت كاره‌كانیان راده‌په‌ڕێنێ، كه ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی نابێت. گوتیشی “سلێمانی خه‌ریكه ده‌بێته پارێزگای به‌وه‌كاله‌ت”.