نوچەنێت
بۆ وردبینیکردن لە لیستی موچەخۆرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەغدا لیژنەیەکی 7 کەسی پێکھێناوە، دوو ئەندامی لیژنەکەش هی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، لیژنەکە بە ئاگاداری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەرکراوە و ئەندامەکانی بریتین لە:
1 ـ قاسم عینایت، نوێنەری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، سەرۆک.
2 ـ تاریق عەلی جاسم ئەلعانی، ئەندامی دەستەی راوێژکاری.
3 ـ نایف سامر حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
4 ـ ھناء ئەحمەد غازی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئیداری لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
5 ـ عەلی حوسین حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و (الکشف) لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق.
6 ـ ڤیان حوسێن، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان.
7 ـ یوسف عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان.