نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیتاڵیا نامەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و هیواى ده‌سپێكردنى دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خوازێت و ده‌ڵێت “پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هیوادارین به‌په‌له دیالۆگى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتوو، فیدرال و دیموكراتدا ده‌ست پێبكاته‌وه”.
رۆژى 27-12-2017 پاولۆ جێنتیلۆنى، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیتاڵیا نامه‌یەک ئاراسته‌ى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دەکات و رایده‌گه‌یەنێت، ئیتاڵیا به‌بایه‌خه‌وه له دۆخى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وه‌ك خاڵى هاوبه‌شمان ده‌مێنێته‌وه و زۆر رازین به‌و هه‌نگاوانه‌ى له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه نراون بۆ رزگاركردنى دوایین ئه‌و شاره‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوو”.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نامەکەدا، پاولۆ جێنتیلۆنى، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیتاڵیا هیواى ده‌سپێكردنى دیالۆگى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خوازێت و ده‌ڵێت “پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هیوادارین به‌په‌له دیالۆگى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ست پێبكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتوو، فیدرال و دیموكراتدا و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراقى 2005. هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هان ده‌ده‌ین دیالۆگ بكه‌ن و له‌نێو خۆیاندا هاوكار بن”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیتاڵیا هه‌روه‌ها ده‌نووسێت “سه‌قامگیریى ناوچه ئازادكراوه‌كان فاكته‌رێكى بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان و پێشگیرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر. ئیتاڵیا كه راهێنان به هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیسى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌مێنته‌وه”.
ئیتاڵیا ئەندامێکی کارای هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژی داعشە، لەو چوارچێوەیەشدا هاوکاری پێشمەرگەی کردووە و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە.