نوچەنێت
بەهۆی خراپی باری ئابوری خەڵک، لە چەند شارێکی ئێران خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجامدراو پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنییەکان رویدا.
ماوەی دوورۆژە لە چەند شاری ئێران، مەشهەد، نەیشابور، کاشمەر، بجنوورد، یەزد و نەوشەهر، خۆپیشاندان ئەنجامدراو خەڵکی ناڕازی رژانە سەر شەقامەکان، لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکاندا هاتە ئاراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، خۆپێشاندەران بەهۆی خراپی باری ئابوری رژاونەتە سەرشەقام و لە دۆخی خراپی ئابوریی وڵاتەکەیان ناڕازین و روشمەکانیان دژی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆمار و حکوومەتەکەیەتی.