پەرلەمانتارێكی پارتی: وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئەولەویەت بۆ یەکێتی و یەکگرتووە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە دوای قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی یوسف محمد، ئەگەر سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵنەبژێردرێت، پەرلەمان ناتوانێت درێژە بەکۆبوونەوەکانی خۆی بدات.

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦-١٢-٢٠١٧، یوسف محەمەد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بەشێوەی فەرمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نێرێت، بڕیاریشە لەدانیشتنی داهاتوودا دەستلەکارکێشانەوەکەی لەپەرلەمان پەسەندبکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەردان خدر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی  پڕکردنەوەی پۆستی سەرکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، هەرکاتێك نامەی دەستلەکارکێشانەوەی یوسف محمد بگاتە پەرلەمان، لەیەکەم دانیشتن دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵدەکرێت و دوای ئەوەش، پەرلەمان دەتوانێت بەم سەرۆکایەتییەی ئێستاوە، تەنها یەك کۆبوونەوەی تر بکات، ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێیە بۆ پەرلەمان”.  

مەردان خدر بە پێویستی دەزانێت، کە لایەنە سیاسیەکانی حکومەت زوو بگەنە رێککەوتنێك بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و دووپاتیکردەوە، کەدوای قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی، ئەگەر سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵ نەبژێردرێت، پەرلەمانی کوردستان ناتوانێت درێژە بەکۆبوونەوەکانی خۆی بدات.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لەوەرگرتنی ئەوپۆستە زیاتر ئەولەویەت بۆ یەکێتی نیشتمانی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە، چونکە پۆستی سەرۆکی حکومەت لای پارتییە، بۆیە ئێمە تەمەنا دەکەین ئەو لایەنانە شان بدەنە بەر بەرپرسیاریەتی بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com