گوتەبێژی کۆمسیۆن: حکومەتی هەرێم بۆ هاوکاری کردنمان ئامادەیی نیشانداوە  

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هاوکاری کردنی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٢٨-١٢-٢٠١٧)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “کۆبوونەوەی ئێمە لەگەڵ حکومەت کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بوو، بۆئەوەی بزانن کۆمسیۆن چەند بودجە و کاتی پێویستە و بۆ ئەوەی بتوانێت هەڵبژاردن ئەنجامبدات، ئێمەش داواکاریەکانی خۆمان خستەڕوو. هەروەها باسی ئەوەشمان کرد، کە ئەگەر هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت، دەبێت تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە و حکومەت هاوکارمان بێت، لە رووی کۆمەڵێ وەزارەتی مەعنەوی بە ئێمە”.

گوتەبێژەی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەو کۆبوونەوەیەدا کاتی هەڵبژاردنەکان دیاری نەکراوە، چونکە پێمان باشبوو، سەرەتا بزانین تاچەند حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت ئەو داواکاریانەی ئێمە هەمانە جێبەجێیان بکات لەم قۆناغەی ئێستادا.

شێروان زرار راشیگەیاند “حکومەتی هەرێم ئامادەیی نیشانداوە بۆ هاوکاری کردنی تەواوی کۆمسیۆن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت، ئەوان گویتان باشترین بەژاردە بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی ئێستا، بریتییە لە هەڵبژادنێکی پاک و بێگەرد، بۆئەوەی جارێکی دیکە حزبە سیاسییەکان بەشداربن لە مەعادەلەی سیاسی و گۆڕانکاری لە حکومەت و پەرلەماندا”.

زرار گوتی “ئەنجومەنی وەزیران داوایکردووە، کە بەشێوەی نوسراو کۆمسیۆن داواکاریەکانیان ئاراستە بکات، وابڕیارە لەهەفتەی داهاتوو لە دوای پشووی سەری ساڵ ئەو دواکاریانەی ئێمە هەمانە هەمووی جێبەجێ بکەن”.

گوتەبێژەکەی کۆمسیۆن دەشڵێت “بڕیارە دوای ئەوەی، کە داواکاریەکانمان جێبەجێ کرا، کۆمسیۆن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بکەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنەکان”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com