‌حكومەتی هەرێم و یەكگرتوی ئیسلامی لە كۆبوونەوەدان

0

نوچەنێت

بەپیێ میدیای یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ ٢٨-١٢-٢٠١٨، بۆ تاوتوێكردنی مەرجەكانی یەكگرتوی ئیسلامی، سەبارەت به‌مانەوەیان لە حكومەتی هەرێم، هەردوو شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لە شاری هەولێر لە كۆبونەوەدان.

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامداو تێیدا بڕیاریدا تا رۆژی ١٥-١-٢٠١٨، مۆڵه‌ت بداته‌ حكومه‌ت بۆ جێ به‌جێكردنی  مه‌رج و بۆ داواكارییەکانیان، بۆخزمه‌تگوزارییه‌كانی هاوڵاتیان، ئه‌گینا بڕیار له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌دات.

كۆبونەوەكە لە كاتژمێرسێ و سی خولەکی پاش نێوەڕۆ لە شاری هەولێر، دەستی پێكردوە و لەلایەن یەكگرتووی ئیسلامیه‌وه، دکتۆرهادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری، عمرمحەمەد، خلیل ئیبراهیم و فەرهاد مەلاصالح ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و دکتۆر شێركۆ جەودەت و دکتۆر موسەنا ئەمین، ئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی بەشدارن.

شاندی حكومه‌تیش بریتین، له‌ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و دڵشاد شەهاب ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com