نوچەنێت
بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینییەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دوورۆژ پشوی راگەیاند. هاوکات پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات.
دەقی پەیامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و تەواوی گەلانی كوردستان و عیراق دەكەین و هیوادارین ئەم ساڵە ببێتە ساڵی چارەسەری كێشەكان و دووربوون لە گرفت ، ببێتە ساڵی سەقامگیری و یەكڕیزی.
هەر بەم بۆنەیەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنین، رۆژانی یەك شەممە 2017/12/31 و دوو شەممە 2018/1/1 دەبێتە پشووی فەرمی .
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی وەزیران
2017/12/28