نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌موو كورد له كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیكه‌ش به یه‌ك لیستی هاوبه‌ش دابه‌زین، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین ده‌نگه‌كانمان په‌رته‌وازه ده‌بێت.
بریاره له ڕۆژی ١٥-٥-٢٠١٨، هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكانی به‌ڕێوه‌بچێت.
له لیدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی لایه‌نه كوردیه‌كانی كه‌ركوك بۆ دروستكردنی لیستیكی هاوبه‌شی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق رایگه‌یاند، دروستكردنی لیستی هاوبه‌شی كورد بۆ كه‌ركوك قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام تا ئیستا بڕیاری له باره‌وه نه‌دراوه، ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو یه‌ك لیستی كورد به كاریكی باش و گرنگ ده‌زانین، چونكه دۆخی كورد له ئیستادا ناسكه و پیوستمان به یه‌ك لیستی یه بۆئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كورد په‌رته‌وازه نه‌بن.
جوان حه‌سه‌ن، ئاشكراشی ده‌كات، ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك لیست نه‌بێت ململانێی نێوانمان زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی به خۆمانه‌وه خه‌ریك ده‌بین ناتوانین له به‌رامبه‌ر ڕكابه‌ره نه‌ته‌وه‌یه‌كانمان به‌هێزبین، پێویسته به یه‌ك لیستی دڵی خه‌ڵكی كه‌ركوك ئاشت بكه‌ینه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئێمه دژی هه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوێكین ئه‌گه‌ر بهاوێژریت بۆ دروستكردنی به‌ره‌ی پارتی و به‌ره‌ی یه‌كێتی، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه په‌رته‌وازه ترمان ده‌كات.