ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ نوچه‌نێت:
هێرشی راگه‌یاندنی حیزبه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كتری به‌ره‌نجامی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، هێرشی راگه‌یاندنی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ سه‌ریه‌كتری مه‌رتسیداره و به‌ره‌نجامی باشی نابێت، پێشیوابوو داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، پر له ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی ده‌بێت.
هیوا میرزا سابیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانت، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، هێرشی راگه‌یاندنی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كتری، به تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به “كارێكی مه‌ترسیدار و هه‌ڵه” وه‌سف كرد، هیوا میرزا سابیر وتی “ئه‌و له‌یه‌ك خوێندنه له داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن به مه‌ترسیدار ده‌زانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزیشمدا به هه‌ڵه‌شی ده‌بینم، چونكه ئێمه هه‌موو برا و دۆست و هاوكار و ته‌واوكاری یه‌كین، پێویسته هه‌رچییه‌ك بێت له رێگه‌ی حیوار و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه زۆر به داخه‌وه ئه‌م بابه‌تانه ده‌قۆزرێنه‌وه و ده‌ره‌نجامی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه”، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی، به دووری زانی كه ئه‌و هێرشه راگه‌یاندنانه‌ی حیزبه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كتری، هیچ كاریگه‌رییه‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كای به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی، چونكه وته‌ی ئه‌و “ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌رای ئازادی خۆیان خاوه‌نی قه‌ناعه‌ت و هه‌ڵوێست و بۆچوونی خۆیانن، وه بۆچوون و قه‌ناعه‌ته‌كانی ئه‌وان نه‌به‌ستراون به بۆچوون و قه‌ناعه‌ته‌كانی حیزبه‌كانه‌وه به حیزبه موعاره‌زه‌كانیشه‌وه، بۆیه من هیچ مه‌ترسییه‌كم نیه و ئه‌و نه‌هج و رێبازه‌ی كه گرتوویانه‌ته‌به‌ر، كه رێبازرێكی هێمنانه‌ییه، ئاشییانه‌یه و دووره له هه‌موو توندوتیژییه‌ك”.
هیوا میرزا سابیر به دووری زانی كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه راگه‌یاندنه‌ی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات یه‌كگرتووش بگرێته‌وه، ئه‌وان به هه‌مان نه‌فه‌س وه‌ڵامییان بده‌نه‌وه، وتی “ئێمه هه‌میشه به هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتمان وتووه، كه ئه‌و زمانی راگه‌یاندن و ئه‌و هێرش و زمان زبرییه، له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك نیه، چونكه جه‌ماوه‌ر به‌رچاوی روونه و خۆی راستییه‌كان ده‌زانێت، بۆیه ئێمه دڵنیاین له واقیعی خۆمان و دۆسییه‌كانی خۆمان، له ماوه‌ی ساڵانی رابردووا له چه‌ندین قۆناغدا، ئه‌و راگه‌یاندنه له به‌رانبه‌ر یه‌كگرتوویشدا خراوه‌ته‌گه‌ڕ، به‌ڵام ئێمه به‌رنامه و رێبازی خۆمان ناگۆڕین و بڕیارمانداوه كه هه‌ر زمانمان زمانی گوڵ بێت، له به‌رانبه‌ر توندوتیژی و تۆمه‌تباركردن، هه‌ر گوڵ و خۆشه‌ویستی بده‌ینه به‌رانبه‌ره‌كه‌مان”.
سه‌باره‌ت به داهاتووی هه‌رێمی كوردستانیش وتی “ئاینده‌ی كوردستان پرشنگدار ده‌بێت و پڕ ده‌بێت له ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی و سه‌روه‌رێتی یاسا و كارابوونی و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دامه‌زراوه نیشتیمانییه‌كان”.