نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه ئه‌مڕۆ بێت یان به‌یانی، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه.
نێچیره‌ڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نامه‌یه‌كیدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان داوای كردووه، ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دیاری بكرێت. به مه‌رجێك له سێ مانگ تێپه‌ڕ نه‌كات. به‌پێی زانیارییەکان، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێم، له‌سه‌ر واده‌ی مانگی چواری ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ڕیككه‌وتون، جگە له یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
له لێدوانیكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ریواز فایه‌ق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به ناڕازی بوونی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێش ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه له هه‌ر واده‌یه‌كدا بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكریته‌وه له ناوی مردوو ، ناوی دووباره ، ناوی ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و و باكوری كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ره‌تیكرده‌وه، یه‌كێتی به ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن بێت و گوتی، بابه‌تی دیاریكردنی كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌نێوان لایه‌نه‌كان تاوتوێ نه‌كراوه هه‌تا لایه‌نه‌كانی دیكه ئاماده‌بن بۆی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵی نه‌بێت.
ریواز فایه‌ق هەروەها گوتی، به تۆمارێكی پاكه‌وه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، ته‌نها داوای یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو داوای لایه‌نه‌كانی دیكه‌شه به تایبه‌ت یه‌كگرتو، كه كردوییه‌ته مه‌رج بۆ مانه‌وه له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێم.