نوچەنێت: تایبەت
قائمقامی قه‌زایی سه‌یدسادق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ، كاره‌بای سنوری قه‌زایی سه‌یدسادق ده‌كریته جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری و موەلیده ئه‌هلیه‌كانیش وه‌ك خۆیان ده‌میننه‌وه.
قه‌زای سه‌یدسادق له ڕوی ئیداریه‌وه سه‌ر به پاریزگایی سلێمانی یه، دانیشتوانی سنوره‌كه‌ی به ناحیه‌ی به‌رزنجەیە. بە گونده‌كانی قه‌زاكه‌وه نزیكه‌ی ١٢٠ هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت. ماوه‌یه‌كی زۆره دانیشتوانه‌كه‌ی داوای جێبه‌جێكردنی سستمی ٢٠ ئه‌مپێری بۆ قه‌زاكه‌یان دەکەن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دیاری ره‌فیق قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق سه‌باره‌ت به كاتی ده‌ستپیكردنی سستمی ٢٠ ئه‌مپێری له قه‌زاكه رایگه‌یاند، وه‌ك مژده‌یه‌ك به خه‌ڵكی شاری سه‌یدسادق ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ، بڕیاره دوای پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌ست به جێبه‌جێكردنی سستمی كاره‌بای جۆزه‌ی ٢٠ئه‌مپێری ده‌كرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌روخۆمانه‌وه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه.
دیاری ره‌فیق دەڵێت، به‌پێی ئه‌م سستمه نوێیه، له‌و وه‌رزانه‌ی كه كاره‌بای زۆر به‌كارده‌هێندرێت، نزیكه‌ی ١٥-١٧كاتژمێر كاره‌با ده‌دریته هاونیشتمانیان، بۆ وه‌رزه‌كانی به‌هار و ئه‌و وه‌رزانه‌ی كاره‌با كه‌متر به‌كارده‌هیندرێت، كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی زیاتر ده‌كرێت. واته هه‌تا به‌شداربوان فشاری كه‌متر بخه‌نه‌سه‌ر كاره‌بایی نیشتمانی، ماوەی پێدانی کاربا زیاتر دەبێت.
سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی موەلیده ئه‌هلییه‌كان، دیاری ره‌فیق گوتی ، موەلیده ئه‌هلییه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌میننه‌وه، بۆ پیدانی كاره‌با به هاونیشتمانیان له‌و كاتانه‌ی، كه كاره‌بایی نیشتمانی نه‌بێت یان كیشه‌ی تێبكه‌ویت.