ئەنجوومەنی وەزیران، لەسەر دووبابەتی گرنگ کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨-١٢-٢٠١٧، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. دوو بابەت تاوتوێ دەکەن.

یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، خستنەڕووی راپۆرتێکی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت. لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە زیادانەی، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لە بڕیارەکانی چاکسازی بۆ بچووکردنەوەی فەرمانگەکانی حکومەت زیاد بوون و وەرگیراونەتەوە.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە لەبارەی زەوییەکانی شارەوانی و موڵکەکانی وەزارەتی شارەوانییەوەیە. بڕیارە راپۆرتێک لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بدرێتە ئەنجوومەنی وەزیران، لەبارەی ژمارە و چەند و چۆنیەتی موڵکەکانی شارەوانی و چۆنیەتی مامەڵکردن لەگەڵیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com