فەرحان جەوهەر: هەفتەی داهاتوو سەرۆكی حكومەتی هەرێم دێتە پەرلەمان

0

نوچەنێت:تایبەت

دوای ئەوەی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە یاداشتێكدا داوایان لە سەرۆكی حكومەت و كۆمسیۆن كردبوو، كە ئامادەییان هەبێت لە پەرلەمانی کوردستان، سەرۆك وەزیرانی هەرێم وەڵامی یاداشتەكەی دایەوە، پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت”بڕیارە هەفتەی داهاتوو، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بێتە پەرلەمان”.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، فەرحان جەوهەر ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی  ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند”هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم دێتە پەرلەمانی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دیاری کردنی کاتی هەڵبژاردنەكان”.

هەرەوەها دەڵێت”لەو دانیشتنەدا گفتوگۆ لەسەر موچە و ئەو یاسایانە دەکرێت، کە بڕیارە حکومەت پێشکەشی پەرلەمانی کوردستانی بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com