قائیمقامی دەربەندیخان: ئەو پارەیەی بۆ دەربەندیخان تەرخان کراوە، گەیشتە خەزێنەی سلێمانی

0

نوچەنێت:تایبەت

قائیمقامی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بڕی ئەو پارەی کەحکومەتی ھەرێم تەرخانیکردبوو بۆ قەزا کە، گەیشتووەتە خەزێنەی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی کارەبای دەربەندیخان, سولفەی یەکەمی ئەو پارەیەی وەرگرتووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ناسیح مەلاحەسەن قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ر ایگەیاند”حکومەتی ھەرێم بڕی دوو ملیار دیناری تەرخانکردووە، بۆچاککردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان و چاککردنەوەی تۆری ئاوی خواردنەوە و کارەبای قەزای دەربەندیخان، کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان پێگەیشتبوو، هەروەها بڕی ١٠٠ملیۆن دیناریش وەکو پێشینە، تەرخانکراوە بۆ ئەو ئیشە بچوک و بەپلانەی کە لەبەردەستدایە”. 

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، کە ئێستا لەقۆناغی پارەوەرگرتندان و دەرخستەکان تەواو بووە. بڕی ئەوپارەی کە حکومەتی هەرێم تەرخانیکردبوو بۆ قەزاکە، گەیشتووەتە خەزێنەی سلێمانی.

هاوکات دەڵێت”دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دەربەندیخان، سولفەی یەکەمی ئەو پارەیەی وەرگرتووە و بەرێوەبەرایەتی ئاوی دەربەندیخانیش، لە رۆژانی داهاتوو، دوای تەواوکردنی رێکارە یاسایییەکان دەتوانێت وەریبگرێت”.

لەبارەی کەرتی پەروەردەوەشەوە قائیمقامی دەربەندیخان دەڵێت”بڕی ١٦٠ملیۆن دیناری تەرخانکرابوو، بەڵام بەشێکی بۆ دەربەندیخانە، بەشەکەی تری بۆ شارەزورو هەڵەبجەیە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com