تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا پڕۆژه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ت نه‌هاتوه‌ته به‌ر ده‌ست په‌رله‌مانتاران ، به‌ڵام به‌م نزیكانه ده‌گاته په‌رله‌مان.
به‌پێی پڕۆژه‌یه‌كی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارو وه‌زیر و پله باڵاكان ، وه‌ك ئیستا نامێنیته‌وه ، به‌ڵكو به كۆمه‌ڵێك مه‌رجی”قورس” په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كان خانه‌نشین ده‌كرێن ، كه پیویسته هه‌ر په‌رله‌مانتاریك ته‌مه‌نی له 50 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و 15 ساڵ خزمه‌تیشی هه‌بێت.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوان شێخ ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پڕۆژه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ خانه‌نشینكردنی وه‌زیر و په‌رله‌مانتاران رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئێمه‌ش له میدیاكان بیستومانه ، كه ئه‌و مه‌رجانه دانراون بۆ خانه‌نشینكردنی نوێی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كان، تا ئیستا ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌گه‌شتوته ده‌ست په‌رله‌مانتاران و نه‌هاتوه‌ته په‌رله‌مان.
شوان شێخ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، ئه‌م پڕۆژه‌یه پێویستی به تاوتوێكردن و دیراسه‌كردن هه‌یه له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ، ئه‌وكاته بۆچونی خۆمانی له‌سه‌ر ده‌ڵێین كه بێته به‌رده‌ستمان.
ناوبراو ئاشكراشی ده‌كات ، بریاره به‌م نزیكانه ئه‌و پڕۆژه نوێیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دەگاته په‌رله‌مان.