نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره ئه‌مڕۆ نه‌وتی سپی، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی دابه‌شبكرێت.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه ٢٧-١٢-٢٠١٧، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی، له‌ڕێگه‌ی په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به زوترین كات و له‌ماوه‌یه‌كدا كه‌مدا، سه‌رجه‌میان له‌به‌شه نه‌وت سودمه‌ندبن.
به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت له ناوه‌ندی شاری سلێمانی، دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی دوو، كه پێكهاتوه له (ئازادی، عه‌لوه‌كۆنه‌كه، به‌ئاڕاسته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی توی مه‌لیك) پرۆسه‌كه‌یان پێده‌گات.
هاوكات له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی مه‌ڵبه‌ندی دوو، كه له سنوری مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك نیشته‌جێن، به‌پێی كارتی ئه‌لیكترۆنی به‌شه نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.