تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی كورد له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا ئه‌و فۆرمه خۆراكانه‌ی كه بۆ پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی ناردبوو، زمانی كوردی له‌سه‌ر فۆرمه‌كان لابردوه ، له هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
به‌پێی ده‌ستوری عێراق ، زمانی كوردی، دووه‌م زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراقه، له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق مه‌رجه، كه زمانی كوردی هاوشێوه‌ی زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر دراوی نیشتمانی و نوسراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌بێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆرئه‌مین به‌كر، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به لابردنی زمانی كوردی له‌سه‌ر فۆرمی به‌شه خۆراكی مانگانه رایگه‌یاند ، به‌پێی ده‌ستوری عێراق پیویسته زمانی كوردی هاوشێوه‌ی زمانی عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر فۆڕمی به‌شه خۆراكی مانگانه هه‌بێت ، بۆیه هه‌ر لابردنێكی زمانی كوردی دژی ده‌ستوره و نایاسایی یه .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه به‌وه ده‌كات، کە ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی تازه‌یه. هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌كار بۆ زیادكردنه‌وه‌ی زمانی كوردی، بۆسه‌ر فۆڕمی به‌شه خۆراكی مانگانه. له ئیستادا فۆرمه‌كان گه‌ڕیندراونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا به‌هۆی نه‌بونی زمانی كوردیه‌وه.
ئه‌مین به‌كردەڵێت، ده‌كرێ لابردنی زمانی كوردی، به مه‌به‌ست یان هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی بێت به‌ڵام به هه‌رحاڵ ، ئیستا فۆڕمه‌كان گه‌ریندراونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا، ئه‌گه‌ر چاك نه‌كرێن و زمانی كوردیان بۆ زیاد نه‌كرێت هه‌ڵویستمان ده‌بێت.