نوچەنێت
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی نهێنی و ئاشكرای جۆراوجۆر كراون و ئاماژە و ئاخاوتنەكان ئومێدبەخشن. بهغدا باشتر ئامادهیه بۆ دانوستان.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوهوه و رایگەیاندووە”لهم ههفتهیهدا، كۆبونهوهی نهێنی و ئاشكرای جۆراوجۆر كراون، ئاماژهو ئاخاوتنهكان، ئومێدبهخشن، ئهوهی دهیزانم لهمبارهوه ئهوهیه، کە بەغدا باشتر ئامادەیە بۆ دانوستاندن و حكومەتی هەرێمیش خۆی سازدەدات و وەفدی پەرلەمانیش سەردانی بەغدا دەكات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە چیدیكە شەڕ لە نێوان هێزەكانی عیراق و پێشمەرگە بەرەسمی روونادات و كێشەی دەروازە سنورییەكان و گومرگ و فڕۆكەخانەكان، وردتر بیر لە چارەسەركردنیان دەكرێتەوە”.
مەلا بەختیار هەروەها دەڵێت”دوای چارەسەركردنی ئەو كێشانە، بەرنامەی چارەسەری بودجەو مووچەو ناوچە كێشەلەسەرەكانیش دەستپێدەكات، ئهو باسانه لهئارادا ههن”.
هاوکات داوا لە حکومەتی دەکات”قسەی ئێمەش ئەوەیە کە حەقوایە، حكومەتی هەرێم لەگەڵ تێكڕای لایەنەكان گفتوگۆی بەرپرسانە بكات و تەگبیری هەموان گەڵاڵە بكرێ، پەرلەمانی كوردستانیش لەگەڵ فراكسیۆنەكان، دانیشتن بكات و بۆچونیان بۆ حكومەت و وەفدی دانوستانكار بنوسێ، پێكەوە بەرەو چارەسەری هەمەلایەنە بڕۆین”.