نوچەنێت- رووداو
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بڕێک دەرمان له به‌غداوه گه‌یشتووه‌ته سلێمانى و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ده‌رمانى دیكه‌ش ره‌وانه‌بكرێت.
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌رمانه‌ى لە بەغداوە گەیشتووە د. میران محمد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌ندروستی سلێمانى ئاماژەی بەوە داوە، کە ئه‌وه‌نده زۆر نییه بڵێین ده‌رمانخانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانمان ده‌بووژێنێته‌وه، به‌ڵام له‌وه باشتره هیچ نه‌نێردرێت، زۆرتر حه‌ب و شروب و ژیناوى پزیشكییه، به‌ڵام پێمانوایه به‌م نزیكانه ده‌رمانى شێرپه‌نجه‌ش بنێرن”.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەبارەی ناردنی دەرمان د. رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە ئاکرێ رایگەیاند بەغدا بەڵێنی داوە لە ساڵی 2018 دەرمان بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
وەزیری تەندروستی گوتبووی، بەغدا بۆ ئەو مانگە تەنیا دەرمانە ژیانییەکان و پێکوتەکان دەنێرێت، لە بودجەی ساڵی داهاتووش ١٧٠ ملیار دینار لە بودجەی کوردستان خراوەتە بودجەی وەزارەتی تەندروستی عێراق.