نوچەنێت: تایبەت
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، پێسنیاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکگرتوو نەکراوە، ئەگەر پێشنیاری لەو شێوەیەمان بۆ بکرێت ئامادەنین وریبگرین و رەتیدەکەینەوە.
رۆژی سێشهممه ٢٦-١٢-٢٠١٧، یوسف محەمەد، سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، بەشێوەی فەرمی دهستلهكاركێشانهوهی خۆی لهپۆستهكهی راگهیاند و نامهی دهستلهكاركێشانهوهكهی بۆ سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان دهنێرێت، بڕیاریشە لەدانیشتنی داهاتوودا دەستلەکارکێشانەوەکەی لەپەرلەمان پەسەندبکرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەهزاد دەروێش، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی چۆنیەتی پڕکردنەوەی پۆستی یوسف محمد رایگەیاند “بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، پڕکردنەوەی ئەو پۆستە دەبێت لە رێگەی هەڵبژاردنەوە بێت لە پەرلەمان، ئەو هەڵبژاردنەش پێویستی بە رێککەوتنی سیاسی هەیە”.
سەبارەت بەوەی تاچەند یەکگرتوو ئامادەیە ئەو پۆستە وەربگرێت، بەهزاد دەروێش گوتی “لە ماوەی رابردوودا پێشنیاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکگرتوو کراوە و رەتیکردووەتەوە، هەر چەندە لە ئێستادا پێشنیاری لەو شێوەیەمان بۆنەکراوە، بۆیە ئێستاش پێموایە یەکگرتوو ئامادە نییە ئەو پۆستە وەربگرێت و رەتیدەکەینەوە”.
لە بارەی وەرگرتنی وەزارەتی نوێ لەحکومەتی هەرێم سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی دەڵێت “دانانی وەزیرێکی نوێ بۆ چەند مانگێک و دواتر خانەنشنکردنی بارێکی قرسە بۆ حکومەت، بۆیە هیچ وەزارەتێکی نوێ وەرناگرین بەم ئیستحقاقەی ئێستا دەمێنینەوە، ئەگەر حکومەت مەرجەکانی یەکگرتوو جێبەجێ بکات”.