نوچەنێت
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه، تائێستا به فەرمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان پێنه‌گه‌یشتووه و هه‌ر كاتێك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌کەی گه‌یشته په‌رله‌مان، ئه‌وكاته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه ده‌خاته كارنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ٢٦-١٢-٢٠١٧، یوسف محەمەد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نێرێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاندوه، له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام تائێستا به‌فەرمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
تاڵه‌بانی هەروەها گوتویەتی “هه‌ر كاتێك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان گه‌یشته په‌رله‌مان، ئه‌وكاته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه ده‌خاته كارنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت”.