شاخەوان عەبدوڵڵا: هیچ فەرماندەیەکی سەر بازی حەشدی شەعبی، بۆی نییە بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، هەر فەرماندەیەکی سەر بازی، کە پلەی سەربازی هەبێت لە ناو حەشدی شەعبی، بۆی نییە بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات.

لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، زیاتر لە ١٤٦ قەوارەی سیاسی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، ناوی خۆیان تۆماركردوە و پەسەند كراون، رۆژی دووشەممە ٢٥-١٢- ٢٠١٧،دەرگای تۆماركردنی هاوپەیمانێتیی قەوارەكان لە كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق، دەستی پێکرد و تا رۆژی ٧ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، سەبارەت بە شداریکردنی گروپە میلیشیاکانی عێراق لە هەڵبژاردنەکان رایگەیاند”بەپێی یاسای حەشدی شەعبی، کە لە پەرلەمانی عێراقەوە دەرچووە، هەر فەرماندەیەکی سەربازی، کە پلەی سەربازی هەبێت لە ناو حەشدی شەعبی و ناوی نوسرابێت، بۆی نییە بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات”.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژە بەوەدەکات، کە ئەوان وەکو قەوارەی سیاسی دێن بەشداری دەکەن و بەشێك لەوانە فەرماندەن لەناو حەشدی شەعبی، بەڵام هیچ پلەیەکی سەربازییان نییە و وەکو (مطەطەوع) چونەتە ناو حەشد و ناوی خۆیان نەنوسیوە، بۆئەوەی وەكو کەسانی سەربازی نەناسرێن.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی کە لەناو حەشدی شەعبی بوونیان هەیە، وەکو عەسایبی ئەهلی حەق و بەدرن، لە هەوڵی ئەوەدان گروپێك دروستبکەن بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و ناشی شارنەوە، کە هادی عامری تموحی ئەوەی هەیە خۆی کاندیدبکات بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com