گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: هیچ مەرجێک بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان نییە

0

نوچەنێت

گوتەبێژی حکومەتی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، دوای گەیشتنی نامەی فەرمی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەبارەت بە بوونی مەرج بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئاگادارنەکراومەتەوە.

سەعد حەدیسی دەڵێت، هیچ مەرجێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان نییە، بەڵکو دەستوور هەیە و  پێویستە رێزی لێبگیرێت و پابەندی سەروەری وڵات بین و سنوور و پرسی نەوت و پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی  و کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی سنور ، بەشێکن لە سەروەری عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com